بارکردن
تکایە چاوەڕێ بکە

cyanocobalamin

Vitamin B12

ناوی گشتى: Vitamin B12

ناوى کیمیایی: cyanocobalamin

زیادکراوە لەلایەن:

azhin_arsalan22 added by

دەربارە:

ئەم ڤیتامینە ناسراوە بە كۆبالامین و بڕێكی زۆر ئاو ڕادەكێشێت، بەرپرسە لە دروستكردنی خوێن، چالاكی مێشك، كاری دەمارەكان، هەروەها پاڵپشتی تەندروستی ئێسک دەکات و رێگری دەکات لە پووکانەوەی ئێسک. ئەم جۆرە ڤیتامینە لەلایەن لەشەوە ناتوانرێ بەرهەم بهێنرێت، بەڵكوو پێویستە بەردەوام لە ڕێی خۆراكەوە بۆ جەستە دابینی بكەین .

-نیشانەکانی کەمی ئەم ڤیتامینە بریتییە لە :
١- كەمی ئاسن، ڤیتامین B12 هۆكارێكە بۆ دروستبوونی كەمی ئاسن لە لەشدا
٢- شەكەتی بەردەوام، نەبوونی ڤیتامین B12 لە لەش دا دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ئۆكسجین لە خانەكان، بەمەش هەست بە ماندوویەتی و تەمەڵی دەكەیت.
٣- ئازاری بەهێز، واتە دروستبوونی ئازارێك لە پێیەكاندا.
٤- تووشبوون بە لەبیرچوونەوە.
٥- سەرسوڕان، دەگەڕێتەوە بۆ كەمی ئەم ڤیتامینە لە لەش.
٦- بێهێزی ماسوولكە.

ئەو خۆراكانەی كە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین B12:
یەكەم: هێلكە، سەرچاوەیەكی باشی ڤیتامین ،B12 بۆیە پێویستە رۆژانە بخورێت.

دووەم: گۆشتی كەم چەوری، ئەو گۆشتانەی كە ڕێژەیەكی كەم چەورییان تێدایە ،سەرچاوەیەكی باشی ڤیتامین A و ڤیتامین B12ن.

سێیەم: جگە لەم خۆراكانە دەتوانێت ماست بخۆیت كە دەوڵەمەندە بەم ڤیتامینە لەگەڵ چەوەندەر، شۆفان، گوێز هیند، كە بەهەمان شێوە پڕن لە ڤیتامین B12.