
amoxicillin+clavulanic+acid
Augmentin
Tablet, Injection, Suspension Oral, Intravenous (IV) Penicillins
وەسفی دەرمان
ئەمۆکسیسیلین + ترشی کلاڤولانیک دەرمانێکی دژە زیندەیی تێکەڵە ، پێکهاتووە لە ئەمۆکسیسیلین کە دژە زیندەیی پەنسلین و ترشی کلاڤولانیک کە یارمەتی درێژکردنەوەی چالاکیی ئەمۆکسیسیلین دەدات دژی بەکتریا کە بە شێوەیەکی ئاسایی بەرگریان هەیە بەرامبەری.
بەکارهێنانەکان
- • ئەمۆکسیسیلین + ترشی کلاڤولانیک بۆ هەوکردنی جۆراوجۆری بەکتریا دەنووسرێت لەوانە : - هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە - هەوکردنی بۆری میز - هەوکردنی پێست و شانە نەرمەکان - هەوکردنی ددان - هەوکردنی گوێی ناوەڕاست - هەوکردنی سییەکان و هەوکردنی ئالووەکان - بەکاردێت لە دوای نەشتەرگەری بۆ خۆپاراستن لە دروستبوونی هەوکردن
کاریگەرییە لاوەکییەکان
- ⚠ کاریگەری لاوەکی ئەم دەرمانە بریتییە لە: ١. ئازاری سک ٢. ناتەواوی پێست ٣. سکچوون ٤. سەرئێشە ٥. هێڵنجدان ، ڕشانەوە ٦. هەستیاری
بڕی بەکارهێنان
پێگەیشتوو:
- • - ژەمی ئاسایی ئەم دەرمانە حەبی ٥٠٠ ملیگرام ئامۆکسیلین لەگەڵ ١٢٥ ملیگرام ترشی کلاڤولانیک لە ڕۆژێکدا ٣ جار یان ، ٨٧٥ ملیگرام ئامۆکسیلین لەگەڵ ١٢٥ ملیگرام ترشی کلاڤولانیک , یان ٢٥٠ ملیگرام لە ئامۆکسیلین لەگەڵ ١٢٥ ملیگرام لە ترشی کلاڤولانیک لە ڕۆژێکدا دووجار - دەرزی ١٢٠٠ ملگ/ ملل ، یان ٦٠٠ ملگ / ملل . - شروبی ٢٠٠ ملگ / ٥ ملل ، یان ٤٠٠ ملگ / ٥ ملل ، یان ٦٢،٥ ملگ / ٥ملل ، یان ٦٠٠ ملگ / ٥ملل ڕۆژانە بە گشتی دوو بۆ سێ جار بەکارئەهێنرێت
ئاگادارییەکان
هیچ ئاگادارییەکی تایبەتی نییە.
زانیاری زیادکردن

Azhin Arsalan
2024/07/17