
flucloxacillin
Staphylex , Floxapen
Capsule, Injection
Oral, Intravenous (IV)
Penicillins
وەسفی دەرمان
فلۆکلۆکساسیلین ئانتیبایۆتیکێکە کە سەر بە پۆلی پەنسلینە بە شێوەیەکی سەرەکی بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی هەوکردن , فلۆکلۆکساسیلین بە ڕێگریکردن لە دروستکردنی دیواری خانەکانی بەکتریا کاردەکات، ئەمەش وا دەکات بەکتریاکان ئامادەبن بۆ لەناوچوون لەلایەن سیستەمی بەرگری لەشەوە.
بەکارهێنانەکان
- • بەکارهێنانی سەرەکی ئەم دەرمانە بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی : - پێست و شانە نەرمەکان - ئێسک و جومگە - کۆئەندامی میزەڕۆ - کۆئەندامی هەناسەدان - گەروو ، گوێ ، لووت
کاریگەرییە لاوەکییەکان
- ⚠ کاریگەری لاوەکی ئەم دەرمانە : ١. سکچوون و ڕشانەوە و ئازاری سک ٢. تێکچوونی جگەر ٣. پەڵە و خوران ٤. کاردانەوەی هەستیاری وەک تا
بڕی بەکارهێنان
پێگەیشتوو:
- • ژەمی ئاسایی دەرمانەکە : - کەپسولی ٢٥٠ بۆ ٥٠٠ ملیگرام هەر ٦ کاتژمێر جارێک بەکاردێت - دەرزی (vial) ٥٠٠ بۆ ١٠٠٠ ملیگرام هەر ٦ کاتژمێر جارێک بەکاردێت ** واباشترە کاتژمێرێک پێش نان یان دوو کاتژمێر دوای نان بخورێت .
ئاگادارییەکان
هیچ ئاگادارییەکی تایبەتی نییە.
زانیاری زیادکردن

Azhin Arsalan
2024/07/18