levodopa&carbidopa

levodopa&carbidopa

Sinemet

Tablet Oral Dopamin analogue

وەسفی دەرمان

لیڤۆدۆپا&کاربیدۆپا تێکەڵەیەکی دەرمانییە کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە چارەسەرکردنی نەخۆشی پارکینسۆن بەکاردەهێنرێت، کە نەخۆشییەکی دەمارییە و بە نیشانەکانی جووڵەیی وەک لەرزین، ڕەقبوون و خاوبوونەوەی جوڵە تایبەتمەندە,
کە ئەم دەرمانە کاردەکات بە زیادکردنی ڕێژەی دۆپامین لە مێشکدا، کە مادەیەکە یارمەتی بەڕێوەبردنی جوڵەی جەستە و هەماهەنگی دەدات ئەمەش نیشانەکانی نەخۆشی پارکینسۆن کەمدەکاتەوە.

بەکارهێنانەکان

  • بەکارهێنانی سەرەکی ئەم دەرمانە بۆ چارەسەرکردن یان کەمکردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشی پارکینسۆنە نەخۆشی پارکینسۆن نەخۆشییەکی دەمارییە و بە تێکچوونی دەمارەکانی بەرهەمهێنەری دۆپامین لە مێشکدا تایبەتمەندە. دۆپامین گواستەرەوەیەکی دەمارییە کە بەشدارە لە ڕێکخستنی جوڵە و هەماهەنگی لەلەشدا.

کاریگەرییە لاوەکییەکان

  • ١.تێکچونی دەروونی ٢.هێڵنجدان ، ڕشانەوە ٣.سکچوون ٤.نارێکی لێدانی دڵ ٥.ئازاری سنگ ٦.وشکبوونی دەم
>

بڕی بەکارهێنان

پێگەیشتوو:

  • بە شێوەیەکی ئاسایی چارەسەرکردن بە ژەمی کەم دەست پێدەکات بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە لاوەکییەکان و وردە وردە زیاد دەکرێت تاوەکو نیشانەکان بە شێوەیەکی گونجاو کۆنترۆڵ دەکرێن. _ژەمی ئاسایی لیڤۆدۆپا ١٠٠ بۆ ٢٠٠ ملیگرامە کە تێکەڵ کراوە لەگەڵ ٢٥ بۆ ٥٠ ملیگرام لە کاربیدۆپا ڕۆژانە سێ بۆ چوار جار بەکاردێت.

ئاگادارییەکان

هیچ ئاگادارییەکی تایبەتی نییە.

زانیاری زیادکردن

Azhin Arsalan

Azhin Arsalan

2024/06/19